Accessibility links

بەهۆی ڕووخانی کەرەنتینەیەکەوە لە چین شەش کەس گیانیان لەدەستدا


کاربەدەستانی چین وتیان بەهۆی ڕووخانی هۆتێلێکەوە کە وەکو کەرەنتینە بەکارهێندراوە لە شاری کوانژۆ لە چین شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 28 کەسی دیکە گیریان خواردووە.

زیاتر لە 70 کەس لە سەرەتادا لە بینا حەوت نهۆمییەکە گیریان خواردبوو کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕووخا.

بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتن ئاماژەی بەوەدا کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی بە کاتی پەکین کاربەدەستان 43 کەسیان ڕزگارکردووە و لەو ژمارەیە 36 کەسیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە.

کاربەدەستان بە ڕۆژنامەنووسانیان وت شەوی یەکشەممە هێزێکی فریاکەوتن کە زیاتر لە 1000 کەس دەبوون بە پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی فریاکەوتنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

وتیشیان لەو 71 کەسەی کە لە هۆتێلەکەدا بوون لەو کاتەدا کە ڕووخا، 58 کەسیان لەژێر کەرەنتینەدا بوون.

هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو خاوەنی هۆتێلەکە لەلایەن پۆلیسەوە بانگکراوە و نهۆمی یەکەمی هۆتێلەکەش لە نۆژەنکردنەوەدا بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG