Accessibility links

یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان ئیماڕات و قەتەڕ دوای کۆتای هاتنی ناکۆکیەکانی کەنداو


دەزگای فەڕمی هەواڵی ئیماڕات ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی دووشەممە شاندی ئیماڕات و شاندی قەتەڕ لە کوەیت کۆبوونەتەوە، ئەمەش یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە دوای کۆتای هاتنی ناکۆکییەکانی نێوانیان کە ماوەی سێ ساڵی خایاند.

لە مانگی یەکدا هەریەک لە ئیماڕات و سعودیە و بەحرەین و میسڕ لە کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبدا لە شاری ئەلعولای سعودیە ڕێکەوتن لەسەر دووبارە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ قەتەڕدا. لە ساڵی 2017 دا چوار وڵاتەکەی کەنداو سەرجەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد، دەوحەش ئەو تۆمەتانەی ڕەت دەکردەوە.

دەزگاکە وتی " هەردوولا تاوتوێی ڕێوشوێنە هاوبەشەکانی نێوانیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی ئەلعولا، هەروەها جەختیان لە گرنگی پارێزگاریکردن لە یەکڕیزی کەنداو و پەرەپێدانی کاری هاوبەشی کەنداو کردۆتەوە بەشێوەیەک لە بەرژەوەندی سەرجەم وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و هاوڵاتیانی بێت، هەروەها دەستەبەرکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا."

هەردوولا سوپاسی هەوڵەکانی سعودیە و کوەیتیشیان کرد بۆ کۆتای هینان بە ناکۆکیەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG