Accessibility links

ئیماڕات: وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لە ماوەی هەفتەیەکدا جوڵەی بازرگانی و گواستنەوە لەگەڵ قەتەڕدا دەست پێدەکەنەوە


ئیماڕات دەڵێت وڵاتانی کەنداوی عەرەبی جوڵەی بازرگانی و گواستنەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ قەتەڕدا دەست پێدەکەنەوە.

لە مانگی شەشی ساڵی 2017 دا هەریەک لە سعودیە و ئیماڕات و میسڕ و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بەتۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد.

لە کۆبوونەوە لوتکەکەی ڕۆژی سێشەممەدا لە سعودیە، چوار وڵاتەکەی کەنداو ڕێکەوتن لەسەر لابردنی ئەو کۆتوبەندانەی کە بەسەر قەتەڕدا سەپاندبوویان، ئەوەش دوای هەوڵە دیبلۆماسیەکانی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ.

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش وتی بونیادنانی متمانە و چارەسەرکردنی دۆسییە قورسە جیۆسیاسییەکان دوو ئەرکی گرنگی درێژخایەنن، بەڵام ئارەزووییەک هەیە بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەیوەندییەکان ئاسایی ببنەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قەرقاش وتی " لە ماوەی هەفتەیەکدا هاتوچۆی بازرگانی و گواستنەوە لەنێوان وڵاتانی کەنداودا ئاسایی دەبێتەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG