وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر شه‌ممه، له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند ئه‌و مه‌رجانه‌ی له لایه‌ن عه‌ربستان و سێ وڵاتی تری عه‌ره‌بی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئه‌و وڵاته پێشکه‌ش کراوه قه‌بووڵ ناکرێت.
ده‌سه‌ڵاتی قه‌ته‌ر پێشتر ئه‌وه‌ی پشت ڕاستکردبوو که له لایه‌ن چوار وڵاتی عه‌ربستان، میرنشینه‌کانی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، مسر و به‌حره‌ین نامه‌یه‌کی وه‌رگرتوه که سێزده مه‌رجی تێدایه و دوای خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه وڵامێکی شیاوی بۆ ئاماده ده‌کات.
وه‌ک هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان پێداوه دابه‌زانی ئاستی پێوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران و داخستنی ته‌له‌ڤزیونی ئه‌لجه‌زیره ددوو له‌و مه‌رجانه‌یه چوار وڵاتی عه‌ره‌بی بۆ ولانانی گه‌مارۆکان له سه‌ر قه‌ته‌ر دایانناوه.
له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ردا وتراوه که ئه‌م مه‌رجانه پێوه‌ندی به "به‌ره‌نگاری ترۆریسمه‌وه" نیه و مه‌به‌ستی ئه‌و چوار وڵاته سنووردار کردنی مافی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ته‌ره.
له‌هه‌مان کاتدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میرنشینه‌کانی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند مه‌به‌ستی ئه‌و چوار وڵاته گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له قه‌ته‌ر نیه و ته‌نیا داوای ئه‌وه ده‌که‌ن قه‌ته‌ر شێوازی هه‌ڵس‌و که‌وتی خۆی بگۆڕێت و ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ر ئه‌م مه‌رجانه جێبه‌جی نه‌کات ده‌بێت ئاماده‌ی دابڕان له وڵاتانی درواسێی بێت.
ئه‌مه‌ریکا له نوێترین هه‌ڵوێستی خۆی له‌م باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی قه‌یرانی وڵاتانی که‌ناری که‌نداو ناکۆکیه‌کی بنه‌ماڵه‌ییه و ئه‌م وڵاتانه ێیویسته خۆیان قه‌یرانه‌که له ناو خۆیاندا چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌مه له حاڵێکدایه که تڕا‌مپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا پێشتر له توئیتێکدا پشتگری له عه‌ربستان کردبوو، به‌ڵام هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نارسته‌وخۆ ڕخنه‌ی له هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بستان و سێ ولاتی هاوپه‌یمانی گرتبوو و داوای لێکردن گه‌مارۆکان دژی قه‌ته‌ر هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.