Accessibility links

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ داوای گفتوگۆکردن دەکات لەنێوان وڵاتانی کەنداو و ئێراندا


وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی

کەناڵی جەزیرە لە زاری وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانیەوە بڵاویکردەوە قەتەڕ داوای گفتوگۆکردن دەکات لە نێوان وڵاتانی کەنداو و ئێراندا و هەروەها داوای هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەی کردووە.

لە ناوەڕاستی ساڵی 2017 دا هەریەک لە سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین ومیسڕ پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتبارییان کرد، لەلای خۆیەوە دەوحە هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ وتی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کەنداو دەبێت لەڕێی گفتوگۆکردن و ڕێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانەوە بێت.

وەزیرەکە بە کەناڵی جەزیرەی وت کە بنکەکەی لە قەتەڕە، گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ئێستادا لەگەڵ سعودیەدا بەردەوامە، لەم مانگەشدا ڕیاز وتی نزیکبووینەتەوە لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG