Accessibility links

میسڕ و سعودیە و ئیمارات و بەحرەین: وەڵامدانەوەکەی قەتەڕمان پێگەیشتووە و لە کاتێکی گونجاودا وەڵام دەدەینەوە


میسر و سعودیە و ئیمارات و بەحرەین بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد و تیایدا هاتووە دەڵێت لەڕێی کوەیتەوە وەڵامدانەوەکەی قەتەڕمان پێگەیشتووە سەبارەت بە داواکارییەکانمان و لەکاتێکی گونجاودا وەڵام دەدەینەوە.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەی چوار وڵاتەکەدا هاتووە دەڵێت " پێش ئەوەی کاتە زیادکراوەکەیان تەواو ببێت لەڕێی کوەیتەوە وەڵامدانەوەکەی قەتەڕمان پێگەیشتووە و لە کاتێکی گونجاودا وەڵام دەدرێتەوە."

وابڕیارە وەزیرەکانی دەرەوەی هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن لە قاهیرە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ چوار وڵاتەکە بەردەوام دەبن لەسەر سزاکانی سەر قەتەڕ یاخوود نا.

چوار وڵاتەکە فشار دەخەنە سەر قەتەڕ تاوەکوو کەناڵی جەزیرە دابخات و هەروەها پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ ئێراندا کەم بکاتەوە، ئەم داواکارییانەش دوو داواکارین لەنێو ئەو 13 داواکارییەدا کە نێردراون بۆ قەتەڕ تاکوو جێبەجێیان بکات. قەتەڕیش لەلای خۆیەوە دەڵێت داواکارییەکان یاسایی نین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG