وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا به‌هاوتاکه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ری گوتوه مۆسکۆ هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌رێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نێوان قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بیدا بدۆزێته‌وه.
ئه‌م هه‌فته‌یه عه‌ره‌بستانی سعودی و میرنشینی ئیمارات و میسر و به‌حره‌ین په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچراند، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوکاری و ته‌نانه‌ت هاندان و پشتیوانی گرووپه تووندڕه‌وه‌کان ده‌کات و له‌وانه به‌شیک له‌ئه‌لقاعده له سووریا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه دیپلۆماتکاری گه‌وره‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤارۆڤ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر شێخ محه‌مه‌د بن عبدڵرحمان ئالسانی له‌مۆسکۆ کۆبوونه‌وه.
لاڤارۆڤ گوتی " له‌ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ئێمه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌به‌ستین، ئه‌وه‌ی ڕوسیا ده‌یکات به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک و بۆ په‌رژه‌وه‌ندی هه‌موان ده‌بێت".