Accessibility links

قەتەڕ: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین لەناودەبات


وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی وتی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی دەکەنەوە هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین لەناودەبن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەریەک لە ئیماڕات و بەحرەین و سودان کە پێشتر دوژمنی ئیسڕائیل بوون ڕازیبوون بە دامەزراندنی پەیوەندی فەڕمی لەگەڵ ئیسڕائیلدا و بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ نێوەندگری کرد لە واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنانەدا.

ڕابەرانی فەڵەستین واژۆکردنی ئەو ڕێکەوتنانەیان لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە بە ناپاکیکردن ناودێر کرد، ئەمەش لەکاتێکدا بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل دەڵێن کۆمەڵێک وڵاتی عەرەبی دیکە بەنیازن بەمزووانە هەمان هەنگاو بنێن.

شێخ محەمەد لە کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانیدا کە لەڕێی ئۆنلاینەوە بەڕێوەدەچێت وتی پێی وایە باشتر دەبوو ئەگەر بەرەیەکی عەرەبی یەکگرتوو پێکبهاتایە بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی فەڵەستین لە سەرەتاوە دابنرێن و کۆتایی بە " داگیرکارییەکەی " ئیسڕائیل بهێنن.

وتیشی دابەشبوون لە نێوان عەرەبدا لە بەرژەوەندی هەوڵەکانی عەرەب نیە کە هەوڵدەدەن شتێک بکەن ئیسڕائیل لەگەڵ فەڵەستینیەکاندا دابنیشێت و چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوانیان بکەن.

وتیشی سەبارەت بەو وڵاتانەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی کردۆتەوە " ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە و لە کۆتاییدا ئەوان بڕیار دەدەن چی شتێک بۆ وڵاتەکانیان باشە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG