Accessibility links

قەتەڕ داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکەن


وەزیری دەرەوەی قەتەڕ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی وڵاتەکە داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکات گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی هەریەک لە سعودیە و بەحرەین و میسڕ و ئیماڕات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەوحەدا ئاساییکردەوە.

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی بە کەناڵی بلومبێرگی وت " هیوادارین ئەوە ڕووبدات و هێشتا پێمان وایە ئەوە دەبێت ڕووبدات."

وتیشی " ئەمە ئارەزووی وڵاتانی دیکەشە لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو."

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ ئاماژەشی بەوەدا " ئەگەر هاتوو لەلایەنە پەیوەندییدارەکانەوە داوای لێبکرێت ئەوا ئاسانکاری دەکات بۆ دانوستانەکان " و جەختیشی لەوە کردەوە پشتیوانی لە هەر لایەنێک دەکات ئەو کارەی پێ ڕابسپێردرێت.

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی قەتەڕ دوای دوو هەفتە دێت لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا کە ناکۆکییەکانی نێوانیان سێ ساڵ و نیوی خایاند.

لە مانگی شەشی ساڵی 2017 دا هەریەک لە سعودیە و بەحرەین و میسڕ و ئیماڕات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد، بەڵام دەوحە ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG