Accessibility links

چوار وڵاتە عەرەبییەکە 18 کەس و لایەنی دیکە زیاد دەکەن بۆ سەر لیستی تیرۆر


دەزگای هەواڵی سعودیە ڕایگەیاند سعودیە و میسڕ و ئیمارات و بەحرەین 18 کەس و لایەنی دیکەیان زیاد کردووە بۆ سەر لیستی تیرۆر و دەڵێن پەیوەندییان هەیە بە قەتەڕەوە، ئەمەش ناکۆکییەکانی نێوان چوار وڵاتەکە و قەتەڕ قوڵتر دەکاتەوە.

لیستەکە سێ ڕێکخراوی خێرخوازیی یەمەنی و سێ ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی لیبی و دوو گروپی چەکدار و دەزگای دینی تێدایە. هەندێک لەم ڕێکخراوانە لەژێر سزای ئەمەریکادان.

لە بەیاننامەکەی چوار وڵاتەکەدا هاتووە دەڵێت " چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئەم کەس و لایەنانە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بەرپرسانی قەتەڕییەوە هەیە."

شایەنی باسە مانگی ڕابردوو هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بەتۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد، قەتەڕیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گەورەترین سەرچاوەی غازی هەیە و گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە قەتەڕە.

XS
SM
MD
LG