Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەکان سەبارەت بە ناکۆکییەکانی قەتەڕ لە قاهیرە کۆدەبنەوە


میسڕ ڕایگەیاند وەزیرانی دەرەوەی ولاتانی عەرەبی میسڕ و سعودیە و ئیمارات و بەحرەین ڕۆژی چوارشەممە لە قاهیرە کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوی دواترییان بەرامبەر قەتەڕ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسڕ نەبیل ئەبو زەید لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەسەر داوای وەزیری دەرەوە سامیح شوکری بڕیاردرا کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی میسڕ و سعویە و ئیمارات و بەحرەین لە ڕۆژی چوارشەممە لە قاهیرە ساز بدرێت سەبارەت بە دیاریکردنی هەنگاوی دواتریان بەرامبەر قەتەڕ"

شایەنی باسە مانگی پێشوو چوار وڵاتە عەرەبیەکە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد و قەتەڕیش ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

چوار وڵاتەکە قەتەڕیان ئاگادار کردەوە لەوەی سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن ئەگەر هاتوو 13 داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکات، قەتەڕیش لەلای خۆیەوە داواکارییەکانی ڕەت کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG