Accessibility links

هێزە عەرەبییەکان کۆمەڵێک کەس و گروپی پەیوەندیدار بە قەتەڕەوە دەکەنە لیستی تیرۆرەوە


وڵاتانی عەرەبی لەم هەفتەیەدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا پچڕاند بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تۆمەتباریان کرد، ئەوەی کە ناکۆکییەکان لەگەڵ قەتەڕدا قووڵتر دەکاتەوە ئەوەیە کە دەیان تیرۆریست پەیوەندییان هەیە بە قەتەڕەوە.

سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە دەڵێت 59 کەس لەنێویاندا پیاوێکی دیاری ئاینی یوسف قەرزاوی و 12گروپ کە قەتەڕ پشتیوانیان لێدەکات خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG