Accessibility links

قەتەڕ فڕۆکەی ئێف-15 بە 12 ملیار دۆلار لە ئەمەریکا دەکڕێت


وەزارەتی بەرگری قەتەڕ ڕایگەیاند قەتەڕ رێکەوتنێکی کڕینی فڕۆکەی ئێف- 15ی لەگەڵ ئەمەریکادا ئەنجامداوە بە 12 ملیار دۆلار.

ئەم ڕێکەوتننامەیە سەرەڕای ڕەخنەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە قەتەڕ دێت دوای ئەوەی بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر تاوانباری کرد.

دەزگای بلومبێرگ وتی فڕۆکەکان 36فڕۆکەن.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕێکەوتنەکە هاریکاری ئاسایش و کاری هاوبەشی نێوان ئەمەریکا و قەتەڕ زیاد دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند وەزیری بەرگری جیم ماتیس و وەزیری بەرگری قەتەڕ خالید عەتییە باسیان لە ئەرکەکان کردووە دژی ڕێکخراوی داعش و هەروەها باسیان لە گرنگی هێورکردنەوەی ڕەوشەکە کردووە بۆ ئەوەی هەموو هاوبەشەکانی کەنداو بتوانن گرنگی بدەنە هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکانیان.

شایەنی باسە لە مانگی یانزەی ساڵی پێشوودا ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕی بە فرۆشتنی 72 فڕۆکەی جۆری ئێف-15 بە قەتەڕ لەبەرامبەر 21.1 ملیار دۆلاردا.

ڕۆژی هەینی سەرۆک ترامپ قەتەڕی تۆمەتبارکرد و وتی قەتەڕ کۆمەکییەکی زۆری تیرۆر دەکات و لەوانەیە ببێتە بەربەست لەبەردەم هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا بۆ هێورکردنەوەی ناکۆکییەکان و گۆشەگیرییەکەی قەتەڕ کە وڵاتانی عەرەبی و چەند وڵاتێکی تر سەپاندوویانە بەسەریدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG