Accessibility links

ڕێکخراوی قاعیدە لە دوورگەی عەرەبی کوژرانی ڕابەرەکەی پشتڕاست دەکاتەوە


قاسم ڕیمی
قاسم ڕیمی

ماڵپەڕی سایت ئاماژەی بەوەدا ڕێکخراوی قاعیدە لە دوورگەی عەرەبی کوژرانی ڕابەرەکەی پشتڕاست کردۆتەوە، ئەمەش دوو هەفتە دوای ئەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە یەمەن ڕابەری قاعیدە کوژراوە.

سایت ئەوەشی خستەڕوو ڕێکخراوەکە کوژرانی قاسم ڕیمی پشتڕاستکردۆتەوە و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " خالید بن عومەر باترفی ڕابەری نوێی ڕێکخراوەکە دەبێت لە دوورگەی عەرەبی."

لە 6 ی مانگی دوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند " ئەمەریکا سەرکەوتوو بووە لە لە ناوبردنی قاسم ڕیمیدا، یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و ڕابەری ڕێکخراوی قاعیدە لە دوورگەی عەرەبی."

لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراوی قاعیدە بەرپرسیارێتی تەقەکردنەکەی سەر بنکەیەکی دەریایی ئەمەریکایان لە فلۆریدا ڕاگەیاند کە تیایدا ئەفسەرێکی سعودی سێ دەریاوانی کوشت.

ڕێکخراوی قاعیدەی دوورگەی عەرەب بنکەکەیان لە یەمەنە و ئەمەریکا بە یەکێک لە مەترسیدارترین لقەکانی قاعیدە هەژماری دەکات.

لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 دا سەرۆک ترامپ دەست بەکاربوو، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ڕێکخراوەکە زیاتر بوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG