Accessibility links

سەرۆک ترامپ و پوتن ڕێکدەکەون لەسەر یارمەتیدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پڕۆسەی ئاشتی سوریادا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕێکەوتن لەسەر پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە بدۆزنەوە بۆ جەنگی ناوخۆی سوریا کە ماوەی نزیکەی شەش ساڵە بەردەوامە.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند دوو سەرۆکەکە بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لەڕێی تەلەفونەوە قسەیان کردووە و باسیان لە گرنگی کۆتایی پێهێنانی قەیرانە مرۆییەکانی ناو سوریا کردووە و کە ملیۆنان هاوڵاتی سوریای ناچار کردووە ماڵەکانیان جێ بهێڵن. سەرۆک ترامپ و پوتن وتیان ئەو هاوڵاتیە سوریانەی کە ماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ هێشتووە دەبێت ڕێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە و سەقامگیر ی و ئاشتی و ئارامی سوریا دەبێت بگەڕێنرێتەوە.

سەرۆک ترامپ بە تەلەفون قسەی لەگەڵ پوتندا کرد ڕۆژێک دوای ئەوەی پوتن و سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کۆبوونەوە سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی بۆ شەڕی ناوخۆی سوریا کە زیاتر لە 400,000 کەسی کوشتووە.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ و پوتن جەختیان لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردۆتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیادا و ڕێکەوتوون لەسەر گەڕان بەدوای هاریکاریی زیاتری یەکتریدا لە شەڕیاندا دژی ڕێکخراوی داعش و قاعیدە و تاڵیبان و گروپە تیرۆریستییەکانی تر.

لەگەڵ ئەوەشدا باسیان لەو ڕێگایانە کردووە کە تیایدا دەتوانرێت ئاشتی بەرقەرار بکەن لە ئۆکرانیادا کە لەوێ جیاخوازەکان کە ڕوسیا پشتیوانیان لێدەکات لەدژی هێزەکانی حکومەتی ئۆکرانیا دەجەنگێن، هەروەها باسیان لە سەپاندنی سزاکان بەسەر کۆریای باکوور کردووە بۆ ئەوەی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی ڕابگرێت.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG