Accessibility links

سەرۆکی ڕووسیا لە بارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دژی سەرۆک ترامپ دەدوێت


سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت بۆ ئەوەی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە دەسەڵات لاببرێت دەبێت لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا تاوانبارکردنەکەی پەسەندبکرێت، ئەمەش دورە ڕووبدات.

ڤلادیمیر پـوتن ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە مۆسکۆ گوتیشی ئەوەی ئێستا لە واشنتن ڕوودەدات بەردەوامی شەڕی سیاسی نێوان دیموکرات و کۆماریـیەکانە، وە پارتی دۆڕاو (دیموکراتەکان) هەوڵ دەدات بە ڕێگەی دیکە مەرامەکانی بهێنێتەدی.

ئاماژەی بۆ لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی دادی ئەمەریکا کرد سەبارەت بە شیانی تێوەگلانی سەرۆک ترامپ لە دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2016 ی ئەمەریکا، گوتی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان نیشانی دا شتی وەها نەبووە. گوتیشی ئێستا ئەوەیان هەڵبەستووە گوایە فشاری خستووەتە سەر ئۆکرانیا.

سەرۆکی ڕووسیا لە درێژەی قسەکانی لە بارەی هەڵوێستەکان لە واشنتن لە دژی مۆسکۆ، گوتی ئەو بڕیارانەی لە واشنتن لە دژی ڕووسیا دەدرێن لەلایەن کەسانێکەوەیە لە دەسەڵاتی جێبەجێکاردا نیـین، بەڵکو لەلایەن دەسەڵاتی تەشریعیـیەوە کە مەبەستی کۆنگرێسە.

XS
SM
MD
LG