Accessibility links

کرێملن هیوادارە پوتن و سەرۆک ترامپ پێش کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمەڵەی بیست کۆببنەوە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

یاریدەدەری سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی کرێملن هیوادارە پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بتوانن کۆببنەوە پێش کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمەڵەی بیست کە لە مانگی شەشی ساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.

سەرۆک ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکی لەمیانەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا لەگەڵ پوتن هەڵوەشاندەوە و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ دەستبەسەراگرتنی سێ کەشتی ئۆکرانی لەلایەن ڕوسیاوە.

یۆری یۆشاکۆڤی یاریدەدەری پوتن بە ڕۆژنامەنووسانی وت هیوادارە دوو سەرۆکەکە بتوانن لە ماوەیەکی کورتدا کۆببنەوە.

وتیشی " بەدڵنیاییەوە دەتوانرێت کۆبوونەوەیەکی نوێ ڕێکبخرێت."

هەروها وتی " ئێمە ئێستا پێویستمان بەوەیە دووبارە دەست بکەینەوە بە گفتوگۆکردن بۆ ڕێخکستنی ئەم کۆبوونەوەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG