Accessibility links

پوتن: هیوادارین سەرۆک ترامپ لە ڕۆژی سەرکەوتندا سەردانی ڕوسیا بکات


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی هیوادارە لە جەژنی سەرکەوتندا لە نۆی مانگی پێنج سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەردانی مۆسکۆ بکات و وتی وڵاتەکەی ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا بکات.

پوتن وتی شتێکی " ڕاست " دەبێت ئەگەر سەرۆک ترامپ ئامادەی ساڵیادی زیندوو ڕاگرتنی ڕۆژی سەرکەوتن بێت کە لەو ڕۆژەدا لە جەنگی جیهانی دووەم ئەڵمانیای نازی شدکستی هێنا، سەرەڕای ئەوەی لەو کاتەدا هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەبێت لە ئەمەریکا.

جێی ئاماژەیە هەمیشە پوتن ئەم بۆنەیە بۆ پیشاندانی هێزە سەربازییەکەی وڵاتەکەی بەکاردەهێنێت.

سەرۆک ترامپ هەفتەی ڕابردوو وتی بیر لەوە دەکاتەوە ئامادەی ئەو بۆنەیە ببێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن کرێملنەوە بانگهێشت کرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG