Accessibility links

پوتن و سەرۆک ترامپ ڕێکدەکەون لەسەر ئەوەی پێکەوە کاربکەن سەبارەت بە سوریا


کریملین لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا ڕایگەیاند سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی پێکەوە کار بکەن سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ لە سوریا و هەوڵیاندا کۆبوونەوەیەک ساز بدەن لە مانگی حەوتدا.

کریملین ڕایگەیاند دوو سەرۆکەکە دڵنیاییان لەوە داوەتەوە کە هەماهەنگی لەنێوانیاندا هەبێت لە ئەرکەکانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی و کریملین گفتوگۆکەی نێوان دوو سەرۆکەکەی بەباشی ناودێرکرد.

هەروەها سەبارەت بە کۆریای باکوور کریملین وتی پوتن داوای کردووە خۆیان بگرن و هەروەها دوو سەرۆکەکە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کار بکەن پێکەوە بۆ ئەوەی لەوێش پێشکەوتنی سیاسی بەدی بێنن.

لە بەیاننامەکەی کریمیلیندا هاتووە هەر دوو سەرۆکەکە دڵنیاییان لەوە داوەتەوە کۆبوونەوەیەک ساز بکەن بەنزیکەیی لە هەمان کاتی کۆبوونەوە لوتکەکەی کۆمەڵەی بیست لە هامبۆرگ لە مانگی حەوتدا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG