Accessibility links

پوتن هیوادارە کێشەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا لەگەڵ بایدندا چارەسەر بکات


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن هیوای خواست بتوانێت لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدندا کێشەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا چارەسەر بکات.

ئاماژەشی بەوەدا دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا لەپشت ئەو تۆمەتانەوەن کە دەخرێنە پاڵ ڕوسیا، لەوانەش تۆمەتی ژەهراویکردنی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی لەلایەن هەواڵگری ڕوسیاوە.

پوتن لە کۆنگرەیەکی ساڵانەی ڕۆژنامەوانیدا وتی " هیوادارین هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین یان بتوانین بەشێکیان چارەسەر بکەین، ئەوەش لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیە نوێیەکەی ئەمەریکادا."

بەڵام جۆو بایدن ئەوەی خستۆتەڕوو هەڵوێستێکی توندتری بەرامبەر ڕوسیا دەبێت لەکاتێکدا مۆسکۆی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا لە ساڵی 2016.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG