Accessibility links

کرێملن: پوتن هێشتا هیوای بە باشبوونی پەیوەندییەکانی ڕوسیا و ئەمەریکا هەیە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

کرێملن وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕوسیا هێشتا هیوای بەوە هەیە پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا باشتر ببن.

مۆسکۆ خۆی ئامادە دەکات بۆ سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکە، ئەمەش سەرەڕای کۆبوونەوەکەی مانگی حەوتی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە هلسنکی.

هەروەها مۆسکۆ خۆشی ئامادە دەکات بۆ ڕێوشوێنەکانی ئەمەریکا دژی پڕۆژەی هێڵەکانی بۆری گازی ڕوسی نۆرد ستریم 2.

وتەبێژی کرێملن دیمتری پێسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی پێشنیاری سزا نوێیەکانی ئەمەریکا نایاسایین و زیان بە بازرگانی جیهانی دەگەیەنن.

وتیشی هەر کاردانەوەیەکی ڕوسی بەپێی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی ڕوسیا دەبێت. وتیشی " با چاوەڕێ بکەین و بزانین چی ڕوودەدات، ئەگەر شتێک ڕووبدات."

وتیشی " سەرۆکی ڕوسیا هیوا بۆ باشتر دەخوازێت، سەرەڕای ئەوەی تەنها دەیەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکادا باشتر بکات. هێشتا ئارەزووی ئەوەی هەیە بەڵام لە هەمان کاتدا کەس غەمبار نابێت ئەگەر ئەمەریکاش بە هەمان شێوەی ئێمە نەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG