Accessibility links

کرێملن: پوتن پێی خۆش دەبێت میوانداری هەمووان بکات لە مۆسکۆ


ڤلادیمێر پوتن

کرێملن وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن پێی خۆش دەبێت ئەگەر میوانداری هەمووان بکات لە مۆسکۆ، ئەمەش لە کاتێکدا پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا بانگهێشتی بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا دەکات یان نا.

وتەبێژی کرێملن دیمتری بێسکۆڤ وەڵامی پرسیارێکی دەدایەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا پوتن بانگهێشتی بەرپرسانی ئەمەریکا دەکات بۆ مۆسکۆ ئەگەر ئەمەریکا سەرکەوتوو بوو لە هەوڵەکانیدا بۆ میوانداریکردنی کاسی جیهانی تۆپی پێ لە داهاتوودا.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا ڕۆژی هەینی لە سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاویکردەوە مۆسکۆ و واشنتن بیر لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک دەکەنەوە لەنێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG