Accessibility links

دەزگای هەواڵی کۆریای باکوور: پوتن دەڵێت ڕووسیا و کۆریای باکوور پەیوەندییەکانیان فراوانتر دەکەن


دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونی وتووە دوو وڵاتەکە " لەڕێی هەوڵە هاوبەشەکانەوە پەیوەندیییە دوو قۆڵییە بونیادنەر و گشتگیرەکانی نێوانیان فراوانتر دەکەن."

دەزگای هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور گوتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە نامەیەکدا بۆ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کە بە بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی کۆریای باکوورەوە ناردوویەتی دەڵێت پەیوەندییەکی نزیکتر لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتەکە دەبێت.

هەروەها یارمەتیدەریش دەبێت لە پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری نیمچە دوورگەی کۆریا و ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG