Accessibility links

حیزبی فەرمانڕەوا دەڵێت پشتیوانی لە پوتن دەکات ئەگەر خۆی هەڵبژێرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی


سەرۆک وەزیری ڕوسیا و سەرۆکی حیزبی فەرمانڕەوا لە ڕوسیا دیمتری مێدڤیدیڤ وتی حیزبەکەی پشتیوانی لە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن دەکات ئەگەر هاتوو بڕیاریدا خۆی هەڵبژێرێتەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕوسیادا.

پوتنی تەمەن 65 ساڵ تا ئێستا بەبێ دەنگی ماوەتەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا دەیەوێت خۆی کاندید بکاتەوە بۆ خوولی چوارەم لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا یاخوود نا.

میدڤیدیڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵە ڕوسیەکاندا وتی " حیزبەکە و منیش بەتایبەتی بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لێدەکەین چونکە پێمان وایە ئەو سەرۆکێکی سەرکەوتووە کە ڕابەرایەتی وڵاتەکەمان دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG