سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن هۆشیاریدا لەوەی ڕەوشی ئێستای جیهان جێی نیگەرانییە و وتی هیوادارە ئەقڵیەتی ئاشتیانە باڵ بەسەر جیهاندا بکێشێت.
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لەبەردەم نوێنەرانی وڵاتانی جیهاندا وتی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، ڕوسیا ڕێز لە هەموو بەرپرسیارێتییەکانی دەگرێت و بەپێی ئەوە هاوبەش دروست دەکات.
سەرۆکی ڕوسیا وتی بەنیازە لە مانگی شەشدا لە ڕوسیا لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئیندا کۆببێتەوە و باس لە گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا بکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز