Accessibility links

پوتن : ڕوسیا 755 کارمەندی دیبلۆماسی ئەمەریکی لە وڵاتەکەی دەردەکات


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕایگەیاند ڕوسیا 755 کارمەندی دیبلۆماسی ئەمەریکی لە وڵاتەکەی دەردەکات و ڕەنگە بیر لە سزای زیاتر بکاتەوە بۆ سەر ئەمەریکا، ئەمەش وەکوو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو سزا نوێیانەی ئەمەریکا سەپاندوویەتی بەسەر ڕوسیادا.

ڕۆژی هەینی مۆسکۆ فەرمانیدا بە کەمکردنەوەی ژمارەی دیبلۆماتکارانی ئەمەریکایی لە وڵاتەکەیدا و وتی دوو بینای دیبلۆماتکارەکانی ئەمەریکای لە ڕوسیا داخستووە دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا ڕازیبوون لەسەر سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر ڕوسیادا.

پوتن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی پێش یەکی مانگی نۆ دەبێت 755 کارمەندی دیبلۆماسی ئەمەریکی ڕوسیا بەجێبهێڵن.

وتیشی " چونکە زیاتر لە هەزار دیبلۆماتکار و یاریدەدەر لە ڕوسیا کاردەکەن و هێشتا کاردەکەن بۆیە دەبێت 755 دیبلۆماتکار چالاکییەکانیان لە ڕوسیا بوەستێنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG