Accessibility links

پوتن: تەقینەوەکەی سان پیتەرسبێرگ کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی تەقینەوەکەی ناو مارکێتەکەی شاری سان پیتەرسبێرگ کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە، وتیشی هێزەکانی ئاسایش دەبێت ژیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە لە بەرامبەر گومانلێکراوەکاندا و ئەگەر پێویست بکات پێویستە چەکەکانیان بەکاربهێنن.

پوتن لەمیانەی ڕێزلێنان لەو سەربازە ڕوسیانەی کە لە سوریا خزمەتیان کردووە ئەم لێدوانانەی دا.

پوتن سەبارەت بە تەقینەوەکەی دوێنێی مارکێتەکەی شاری پیتەرسبێرگ بە ئامادەبووانی وت " دەزانن دوێنێ کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سان پیتەرسبێرگ ڕوویداوە."

بەرپرسان لێکۆڵینەوەیەکی تاوانیان کردەوە سەبارەت بە تەقینەوەکەی دوێنێی شاری پیتەرسبێرگ.

پوتن وتیشی دەزگای ئاسایش لەمدواییانەدا هەوڵێکی تیرۆریستی دیکەیان پوچەڵکردۆتەوە.

وتیشی هێزەکانی ئاسایش دەبێت ژیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو تیرۆریستانەدا.

وتی " دوێنێ فەرمانم بە دەزگای ئاسایشی یەکێتی ڕوسیا کردووە مامەڵە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەدا بکەن و کاتێک دەستگیریان کردن بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەگەر هاتوو هەر هەڕەشەیەک هەبوو لەسەر پارێزراوی ئەندامەکانمان ئەوا دەبێت بە توندی وەڵامیان بدەنەوە و هیچ کەسێک دەستگیر نەکەن، و یەکسەر کۆتایی بەو تیرۆریستانە بهێنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG