Accessibility links

پوتن: بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما لە هەوڵی لاوازکردنی تڕامپ دایە


سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە مۆسکۆ، ١٧ی مانگی ١ی ٢٠١٧
سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە مۆسکۆ، ١٧ی مانگی ١ی ٢٠١٧

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئەسۆشتێتێدپرێس سەرۆک ڤلادمر پوتن ڕۆژی سێ شەمە ڕەخنەی لە بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما گرت، تاوانی خستە سەر کە لە هەوڵدایە لە ریگای دەنگۆکانی ناڕاست خەریکە ڕەوایی دانۆڵد تڕامپ لاواز دەکات و "دەست و لاقی سەرۆکی هەڵبژێردراوی بەستوە بۆ ئەوەی پێشی لێبگرێت بەڵێنییەکانی کاتی هەڵبژاردنی بە تەواوی بە جێ نەگەیەنێت."

پوتن لە یەکەم لێدوانی خۆی بۆ خەڵک سەبارەت بە پەروەندەیەکی بێ بناخە و پشت ڕاست نەکراو کە ئیدعا دەکات تڕامپ لە هۆتێلێکی مۆسکۆ دا دەستی لە گەڵ لەش فرۆشان تێکەڵ کردووە، پوتین ئەمەی بە شتێکی بێ ناوەڕۆک وەسف کرد و گرنگی پێ نەدا.

پوتن گوتی: " کەسانێک کە دەستوری سازکردنی شتی ئاوا قەڵب لە دژی سەرۆکی هەلبژێردراو دەدەن، سازیان دەکەن و لە ململانەی سیاسی دا بە کاریان دێنن لە لەش فرۆشان خراپترن. ئەوان هیچ سنووری ئەخلاقیان نیە، و ئەوەش دابەزینی پلەی لێهاتوەکانی سیاسی لە ڕۆژئاوا، و بە تایبەتی لە وێلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دا بەرجەستە دەکات."

بە شێوەیەکی جیاش، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤڕۆڤ گوتی ئەو پەروەندەیە، لە لایەن سیخوڕی پێشووی بەریتانیا کریستۆفێر ستیل سازکراوە، "تەشەنا پێدان و هاندانێکی بێ ئەدەبانە" بوو. تڕامپ خۆی ئەم دەنگویانەی لایەنی سیکسسیان هەیە "بە هەواڵی دەستکرد"ی زانیون و بە گرنگی نەگرتوون.

لێدوانەکانی لە لایەن پوتین و لاڤڕۆڤ کاردانەوە لە توڕەیی قووڵی کرێملین سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما لە زەقکردنی گرژییەکانە کە لە قەیرانەکانی یوکڕاینە، شەڕ لە سوریا و دەنگۆکانی دەست تێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە سەرچاوە دەگرن.

سەبارەت بە لێدوانەکانی پوتن پرسیار لە وتەبێژی کۆشکی سپی جاش ئێرنست کرا کە ناوبراو گوتی، "ئەوە یەکەم جار نەبووە کە ناوەندەکانی زانیاری نەهێنی بابەتی گەلێک ناخۆشیان سەبارەت بە ڕووسیا هەیە کە بەیانی بکەن."

هەروەها ناوبراو گوتیشی، " ئەو بابەتانە لە ئەو چەشنانەن کە دڵنیام رووسیەکان وا بۆیان باشترە کە نەیبیسن، بەڵام سەرئەنجام، و ئەمەش بابەتێکە بەڕێوەبەرایەتی داهاتوو بە خەریکە بڕیاری لە سەر بدات، لێرەدا جیاوازێکی زۆرقووڵ لە گۆڕێدایە."

XS
SM
MD
LG