Accessibility links

بەرپرسێکی ئیسرائیل: کۆبوونەوەکەی نێوان پوتن و ناتانیاهو لە مۆسکۆ دواخراوە


بەرپرسێکی ئیسڕائیلی ئاماژەی بەوەدا کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو لە مۆسکۆ دواخراوە.

وتیشی " کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لەسەر داوای هەردوولا دواخراوە بۆ چەند ڕۆژێکی دیکە. سبەینێ دوو سەرۆکەکە پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجام دەدەن و بەمزووانە کاتێکی دیکە بۆ کۆبوونەوەکە دیاریدەکەن."

ڕۆژی سێشەممە کرێملن وتی پوتن و ناتانیاهو گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا دەکەن. بەرپرسە ئیسڕائیلیەکە ئاماژەی بە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG