Accessibility links

پوتن باڵیۆزی نوێی ڕوسیا بۆ ئەمەریکا دەست نیشان دەکات


ئەناتۆڵی ئانتانۆڤ، باڵیۆزی نوێی ڕوسیا لە ئەمەریکا

ئانتانۆڤ جێی سێرجی کیسلیاک دەگرێتەوە کە بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵ باڵیۆزی ڕوسیا بووە لە ئەمەریکا.

پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا لەماوەی جەنگی ساردا گەیشتە نزمترین ئاستی، ئێستاش دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە ڕوسیا دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 یسەرۆکایەتی ئەمەریکاوە لە هەوڵیاندا بۆ ئەوەی وا بکەن سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەڵبژاردنەکە بباتەوە. لەلای خۆشیەوە ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە دەستی وەردابێتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە.

لێکۆڵەرەوەی تایبەت ڕۆبەرت میولەر لێکۆڵینەوەیەکی تاوان ئەنجام دەدات سەبارەت بەوەی کە ئایا کەمپینەکەی ترامپ بەشێوەیەکی نایاسایی پەیوەندیی هەبووە بە ڕوسیاوە یان نا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG