Accessibility links

سەرۆکایەتی فەڕەنسا: ماکرۆن لەگەڵ پوتن تاوتوێی لیبیا و ئێران و ئۆکرانیا دەکەن


کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتن لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی بابەتە ئەمنیەکانی ئۆکرانیا و لیبیا و ئێرانیان کرد.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی " پێویستییەک هەیە بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێشەوە بڕۆین لە قەیرانەکاندا، بەتایبەتی قەیرانەکانی پەیوەست بە ئۆکرانیاوە."

ماکرۆن داوای لە ئەوروپا کردووە بە وردی سەیری پەیوەندییە ستراتیژییەکانیان بکەن لەگەڵ ڕوسیادا و دەڵێت سیاسەتی تەحەداکردنی مۆسکۆ لەم ساڵانەی ڕابردوودا سەرکەوتوو نەبووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG