Accessibility links

پوتن و ماکرۆن داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن لە ناگۆرنۆ کاراباخ


کرێملن ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و هاوتا فەڕەنسیەکەی ئیمانوێل ماکرۆن دوای پەیوەندییەکی تەلەفونی نێوانیان داوایان کردووە بەزووترین کات پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ ڕابگیردرێت.

کرێملن لە بەیاننامەیەکدا وتی پوتن و ماکرۆن تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتوویان کردووە کە دەکرێت کۆمەڵەی مینسکی سەر بە ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاری ئەوروپا بیگرنەبەر بۆ یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە هەرێمەکە و داوایان کرد لەڕێی دیبلۆماسییەوە ململانێکان چارەسەر بکرێن.

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی فەڕەنساوە وتی هەردوو سەرۆک نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە ناردنی چەکدارانی سوری بۆ هەرێمەکە لەلایەن تورکیاوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە وتی چەکدارانی سوری و لیبی لەگروپە چەکدارییە نایاساییەکان ڕەوانەی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ دەکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG