Accessibility links

پوتن: باشکردنی پەیوەندییەکان لە ئەستۆی واشنتندایە نەک مۆسکۆ


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا دەکەوێتە سەر ئەستۆی واشنتن نەوەکو مۆسکۆ.

لە لێدوانێکیدا لەبەردەم کۆمەڵێک بەرپرسی جێبەجێکاری ڕوسیی لە بواری ڕاگەیاندندا، پوتن وتی ئەو قسانەی ئەمەریکا کە گوایە ڕوسیا دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە قسەی بێ مانان. وتیشی هیوادارە واشنتن بۆی دەربکەوێت کە ئەو قسانە زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەگەیەنێت.

جێی ئاماژەیە لە ڕاپۆرتێکی ئەندامانی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا، ڕوسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە و هەروەها تۆمەتباریان کردووە بەوەی هێرشێکی توندیان کردۆتە سەر دامودەزگا دیموکراسییەکان لە هەموو جیهاندا، هەروەها داواشیان لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد مامەڵە لەگەڵ دەست وەردانی دەرەکیدا بکات لە هەڵبژاردنەکاندا و بە قەیرانێکی نیشتیمانیان ناودێر کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG