سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ماوەی داخستنی وڵاتەکەی تاوەکو 11ی مانگی پێنج درێژکردەوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا.
وابڕیاربوو لە کۆتایی مانگی چواردا ڕێوشوێنەکانی داخستنی وڵاتەکە لاببرێن بەڵام پوتن وتی هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا نەگەیشتۆتە لوتکەکەی.
هەروەها پوتن فەرمانی بە حکومەتەکەی کردووە ڕێوشوێنی نوێ بگرنەبەر بۆ پشتیوانیکردن لە ئابووری و هاوڵاتیانی وڵاتەکە و هەروەها ئامادەکردنی کۆمەڵێک پێشنیار سەبارەت بە چۆنێتی کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی داخستنی سەرتاسەری وڵاتەکە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز