Accessibility links

پوتن و ئەردۆگان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ لەبارەی قودسەوە


کرێملن ڕایگەیاند پەیوەندییەکی تەلەفونی کراوە لەنێوان هەردوو سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر بڕیارەکەی واشنتن سەبارەت بە ناساندنی قودس وەکو پایتەختی ئیسڕائیل.

کرێملن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " هەردوولا نیگەرانی زۆری خۆیانیان دەربڕی سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ ناساندنی قودس وەکو پایتەختی ئیسڕائیل و ڕاگەیاندنی پلانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ قودس. لەم جۆرە هەنگاوانە دەتوانێت ئاسۆی ئەرکی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەناوبەرێت."

هەروەها لە بەیاننامەکەدا دەڵێت " ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەبێت ڕێگە نەدرێت گرژیی زیاتر بکەوێتەوە لەناوچەکەدا. دەبێت هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەو ئاڕاستەیەدا بێت کە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسڕائیلییەکان بەردەوامی پێبدەن و لەو ڕێیەشەوە بگەنە چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG