Accessibility links

ئەردۆگان: ڕیفراندۆمەکەی کوردستان یاسایی نیە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان یاسایی نیە و تورکیا و ڕوسیا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکەکانی عێراق و سوریا بکەن.

ئەردۆگان دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا لە بەیاننامەیەکدا وتی دەبێت ڕێگە لە هەرێمی کوردستان بگیردرێت بۆ ئەوەی هەڵەی گەورەتر نەکات.

وتیشی وڵاتەکەی و ڕوسیا بەردەوام دەبن لەسەر هاریکارییەکەی نێوانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی لە سوریا.

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن دوای کۆبوونەوەکە وتی ڕێوشوێنی پێویست کراوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG