Accessibility links

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبوونەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتندا لە سوچی کۆبۆوە، ئەمەش چوارەمین کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو سەرۆکەیە لەمساڵدا.

بەڵام شیکارەکان دەڵێن سەرەڕای وێنە زەردەخەنەییەکان و تەوقە گەرمەکەی نێوان دوو سەرۆکەکە، هێشتا نیشانەی گرژییەکانی نێوانیان پێوە دیارە.

چاودێری سیاسیی هەڵدون سۆڵمازتورکی بەڕێوبەری پەیمانگای سەدەی بیست و یەکی تورکیا وتی " پوتن و ئەردۆگان متمانەیان بەیەکتر نیە، بەتایبەتی لای پوتنەوە. لای پوتن ئەردۆگان پێشبینی نەکراوە، ئەوە گەورەترین کێشەیە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا و ئەگەر متمانە بە هاوبەشەکەو نەکەیت ئەوا شتێکی وا نامێنێت تا بیکەیت."

ئەم کۆبوونەوە دوودڵیەی سوچی دوای ئەوە هات کە ئەم مانگە مۆسکۆ کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لە ئاستانە دواخست سەبارەت بە جەنگی ناوخۆی سوریا. تورکیا هەڕەشەی ئەوەی کرد بایکۆتی کۆبوونەوەکە بکات چونکە ڕوسیا کوردەکانی سوریاشی بانگهێشت کردبوو بۆ کۆبوونەوەکە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG