Accessibility links

کرێملن: پوتن سەرۆکی لیژنەی باج کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیر


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی لیژنەی باج میخائیل میشوستین

کرێملن ڕایگەیاند سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بە فەڕمی سەرۆکی لیژنەی باج میخائیل میشوستینی کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری ڕوسیا.

کرێملن وتیشی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ئەم پێشنیارەی پێشکەشی پەرلەمانی ڕوسیا کردووە تاوەکو پەسەندی بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی میشوستینیش ڕازی بووە ببێتە سەرۆک وەزیری وڵاتەکە.

لە ماوەی ڕابردوودا لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا تەواوی حکومەتی ڕوسیا دەستی لەکارکێشایەوە دوای ئەوەی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن پێشنیاری کرد گۆڕانکارییەکی بەرفراوان لە دەستووردا بکرێت، یەکێک لەو گۆڕانکارییانە زیادکردنی دەسەڵاتەکانی پوتنە و درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتەکەیەتی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG