Accessibility links

پوتن پیرۆزبایی لە هێزەکانی ڕووسیا دەکات لەسەر " ئازادکردنی " هەرێمی لوهانسک


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن پیرۆزبایی لە هێزەکانی ڕووسیا کرد لەسەر " ئازادکردنی " هەرێمی لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ ڕووسیا لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی ئەو هێزانەی بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بۆ گرتنی هەرێمی لوهانسک دەبێت پشوو بدەن، بەڵام هێزە سەربازییەکانی دیکە دەبێت بەردەوام بن لە شەڕکردن.

لە ماوەی ڕابردوودا ئۆکرانیا کشانەوەی هێزەکانی لە شاری لیسیچانسکی هەرێمی لوهانسک پشتڕاست کردەوە، کە دوایین شوێن بوو لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کیێڤدا مابۆوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG