پاش ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکەوتنی خۆیلە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە 'دۆستێکی ئازیزی' ناویبرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەی لێکرد، پوتن وتی سەرکەوتنی ئەردۆغان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گەلی تورکیا سوپاسگوزاری سیاسەتی سەربەخۆی دەرەوەی ئەردۆغانن.
بەپێی کرێملن، پوتن لە پەیامێکدا بۆ ئەردۆغان وتی " سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا ئەنجامێکی سروشتی بوو بۆ کارە خۆنەویستەکانت وەکو سەرۆکی کۆماری تورکیا، بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر پشتیوانی گەلی تورکیا لە هەوڵەکانت بۆ پتەوکردنی سەروەری وڵاتەکە و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی سەربەخۆی دەرەوە."
وتیشی " زۆر سوپاسگوزاری یارمەتییە تایبەتەکەتین بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەییەکەی نێوان ڕووسیا و تورکیا و هاریکارییە سوودبەخشە هاوبەشەکانی نێوانمان لە بوارە جیا جیاکاندا."
پوتن وتی بایەخێکی زۆری داوە بە پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، لەوانەش وێستگەی ئەتۆمی ئاکویو لە تورکیا کە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆساتۆمی سەر بە دەوڵەتی ڕووسیاوە دروستدەکرێت، هەروەها ناوەندێکی گاز کە پوتن بۆ تورکیاي پێشنیارکردووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز