سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت ڕووسیا " بڕێکی باشی " لە بۆمبی کۆکراوەی هەیە و مافی خۆیەتی بەکارییان بهێنیت ئەگەر ئەو جۆرە تەقەمەنیە دژی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەکاربهێندرێن.
پوتن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە دەڵێت " بێگومان ئەگەر بەکاری بهێنن دژی ئێمە ئەوا مافی خۆمانە ڕێوشوێنی پێچەوانە بگرینەبەر."
ئۆکرانیا لە ماوەی ڕابردوودا بۆمبی کۆکراوەی لە ئەمەریکاوە وەرگرت، ئەو جۆرە بۆمبانەش لەلایەن زیاتر لە 100 وڵاتەوە قەدەغە کراون، بەڵام کیێڤ بەڵێنیداوە تەنها بۆ دوورخستنەوەی سەربازانی دوژمن لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیادا بەکارییان بهێنێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز