Accessibility links

ئینتەرفاکس: عەباس بە پوتن ڕادەگەیەنێت دەیەوێت ڕۆڵی ئەمەریکا لە ئەرکی ئاشتیدا کەم بکاتەوە


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسیا بڵاویکردەوە سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی ڕاگەیاندووە کە چیتر ناتوانێت ڕۆڵی ئەمەریکا وەکو نێوەندگیر قبوڵ بکات لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیلدا بەهۆی کارەکانی واشنتنەوە.

عەباس بە پوتنی وت لە ئێستاوە ڕەتی دەکاتەوە هاریکاریی بکات لەگەڵ ئەمەریکادا چونکە فەڵەستینییەکان ڕەخنە لە کارەکانی دەگرن.

دەزگاکە لە زاری عەباسەوە بڵاویکردەوە دەیەوێت نێوەندگیرییەکی نوێ بچێتە شوێنی ئەمەریکا و بتوانێت بە باشی کاری نێوەندگیری بکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەروەها سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە باسیان لە هەوڵەکان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG