Accessibility links

لە فەڕانسە خۆپێشاندان سەبارەت بە سەردانی ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان

پارتی کومۆنیستی فەڕانسە و چەندین پارتی باڵی چەپ ڕەخنەیان لە سەردانی ئەردۆغان بۆ فەڕانسە گرتووە، کە ڕۆژێک پێش پێنجەمین ساڵی تێرۆرکردنی سێ چالاکۆانی خانمی کورد لە پاریس دا دێت.

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس کاتی سەردانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان خۆپێشاندان لە پاریس بەڕێوەچوو سەبارەت بە ئازادی ڕاگەیاندن و بەرەوخراپ ڕۆیشتنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا لە دەمێکدا رۆژی هەینی گەیشتە پاریس بۆ ئەوەی وتووێژ لە گەڵ سەرۆک کۆماری فەڕانسە ئیمانۆێل مەکرۆن بکات.

ئەوە یەکەم سەردانی ئەردۆغان بۆ فەڕانسەیە لەوەتا حکومەتەکەی سەبارەت بە نەیارەکانی بە دوای کودتای سەرنەکەوتوو لە جولای ٢٠١٦ دا بە توندی سەرکوتی ئەنجام دا. دەوری ٥٠،٠٠٠ کەس گیراون و ١١٠،٠٠٠ کەسی دیکەش لە کارەکانی کەرتی گشتی لە تورکیا وەلانراون.

نزیکەی ٣٠ چالاک لە گرووپی پەیامنێرانی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ وێنەکانی رۆژنامەوانانی بەندکراویان لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی تورکیا بە دەستەوە بوون. دەیان خۆپێشاندەری دیکەش، کە زۆربەی کورد بوون، پاشان هەوڵێان دا لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئێلیسە نزیک ببنەوە، بەڵام پۆلیس پێشی ئەوانی گرت نەهێنە لای ئەو شەقامەی کۆشکەکەی لێیە.

پارتی کومۆنیستی فەڕانسە و چەندین پارتی باڵی چەپ ڕەخنەیان لە سەردانی ئەردۆغان بۆ فەڕانسە گرتووە، کە ڕۆژێک پێش پێنجەمین ساڵی تێرۆرکردنی سێ چالاکۆانی خانمی کورد لە پاریس دا دێت.

پارتی کومۆنیستی فەڕانسە لە لێدوانێکدا گوتی، "سیستمی دادوەری فەڕانسە ئاماژە بە دەست هەبوونی کارمەندانی سیخوڕی تورکیا لە ئەو تاوانەی دا کردبوو."

چاوەڕوانی دەکرێت سەرۆکی فەڕانسە مەسەلەی ئازادی میدیا لە گەڵ ئەردۆغان بهێنێتە گۆڕ. هەر دوو ڕێبەر هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ یەکیەتی ئەرووپا، کێشەی ئیسڕایل – فەلەستین و شەڕ لە سوریا دا دەکەن.

XS
SM
MD
LG