Accessibility links

مانگرتنی خەڵکی بانە بۆ داخستنی بازاڕ و دووکانەکان هەروا بەردەامە


داخستنی دوکانەکان و بازاڕی شاری بانە

جێگری فەرمانداری بانە لۆمە دەخاتە سەر "هۆکارەکانی دەرەوە" کە نائارامی لە نێو کوردەکانی ئێران پێک دێنن و هانیان دەدەن خۆپێشاندان بکەن."

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان خۆپێشاندانی خاوەن پێشە و دوکاندارەکانی بانە دوای ٢٥ رۆژ هەر وا درێژەی هەیە، لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی کۆماری ئیسلامی کە لێی قەدەغە کردوون شت و مەک بیانی بە سنوردا نەهێننە نێو وڵات.

وەک پەیامنێری ڕادیۆ فەردا لە هەریم دا ڕاپۆرت دەکات بڕیار وایە حکومەتی ناوەندی حەوتووی دابێت وەڵامی خۆپێشاندەران بداتەوە.

ئەو پەیامنێرە دەڵیت خۆپێشاندانەکان هەتا ئێستا بە شێوەیەکی ئارام بوونە، بەڵام میدیای کورد ڕاپۆرت دەکەن ژمارەیەکان لە خۆپێشاندەران گیراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان (کەی ئێچ ئاڕ ئێن) دەلێت سێ کەس بە ناوەکانی ڕزگار ڕافعی، ڕەزا ئەسعەدی، و موحسێن عەلیزادە گیراون.

ئەو ناوەندە کە بنکەی لە فەڕانسەیە دەلێت کاربەدەستانی ئێران هێرشیان بۆ سەر ماڵەکان لە بانە بردووە و خەڵکیان ئازار داوە.

ماڵپەڕی هەڵمەتی مافەکانی مرۆڤی ئێران بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە نووسی کە مانگرتنی خاوەن پێشە و کۆڵبەرانی بانە هەتا دوێنی هەینی چاردەی بانەمەڕی ٩٧ی هەتاوی هەروا بەردەوامە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، رۆژی هەینی ئێنتێرنێت لە ئەو شارەدا نەبووە و ژمارەی پۆلیس و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکەدا هەروا ژمارەیان زیاتر دەبێت.

هەروەها پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کوردستانی عێڕاق پشتڕاستی کرد کە مانگرتنی خەڵکی بازاڕ و کۆڵبەرانی بانە رۆژی شەمەش هەر درێژەی هەبووە.

کۆڵبەران و خەڵکی بازاڕ و خاوەن پێشەی کۆمەڵێک لە شارەکانی بانە، جوانڕۆ، سەقز و مەریوان لە نیوەی مانگی خاکەلێوەڕا بۆ نارەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی باج ئەستاندن و داخستنی ڕێگاکانی کۆڵبەران بە بڕیاری کۆماری ئیسلامی لە پێشدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕێن کۆبوونەوە. دوای ئەوە پولیس هێرشی کردنە سەر و چەند کەسێک لە خەڵکی گرت. لە ئەو نێوەدا خەڵک بە داخستنی بازاڕ و دووکانەکان هەروا بەرامبەر بە سیاسەتەکانی باج ئەستاندن هەروا بەردەوامن.

خۆپێشاندانی کۆلبەران و بازاریانی خەڵکی بانە
خۆپێشاندانی کۆلبەران و بازاریانی خەڵکی بانە

خاوەن پێشەکانی کورد لە ئێران دەمێکە پشتیان بە کۆلبەران بەستوە کە شتومەک بە شانی خۆیان لە عێراق را بۆ کوردستانی ئێران دێنن و ئەو شتوومەکانە بە گشتی لە ئێران چنگ ناکەون وەک ئاڵکهۆل، پارچە و قوماشی بیانی و پێداویستییەکانی دیکە.

کۆماری ئیسلامی یاسای هەناردەکردنی بە شێوەیەک سەخت کردووە، کە وادەکات ڕێگەی قاچاخی بۆ هێنانی هەندێک شتوومەک لە ئەو دیوی سنوور بە تایبەتی سنووری عێراق ڕا وایکردووە کە خاوەن پێشان پشتی پێ دەبەستن.

دەسەڵاتدارانی ئێران لە نیوەی ساڵی ٢٠١٦ ڕایانگەیاند کە ئەوان بەرگەی تایبەت بۆ کۆلبەران ئامادە دەکەن کە بە شێوەیەکی یاسایی هات و چۆی سنور بکەن، بەڵام لە ئوکتوبری ٢٠١٧ کۆماری ئیسلامی، بە گویرەی ڕاپۆرت و لە سەر داوای بەغدا سنوری بە تەواوی داخست.

خۆپێشاندانی خەڵکی بانە لە پێش بینای شارەداری، ٢٦ی مانگی چواری ٢٠١٨
خۆپێشاندانی خەڵکی بانە لە پێش بینای شارەداری، ٢٦ی مانگی چواری ٢٠١٨

گرووپەکانی کورد بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ئەو سنورەیان بۆیە داخست کە کوردەکانی عێراق تەریک و لاواز بکەن.

دوکاندارەکانی بانە لە بەر نەبوونی شتومەک سەرەتای ساڵ دەستیان بە ناڕەازیەتی کرد. لە وەتا ١٧ی مانگی ٤ی ئەم ساڵ هیچ شتوومەکێک لە بازاری شارەکانی بانە، جوانڕۆ، مەەریوان و سەقز نەفرۆشراون.

جێگری فەرمانداری بانە، نەجات شاهیدی لۆمە دەخاتە سەر "هۆکارەکانی دەرەوە" کە نائارامی لە نێو کوردەکانی ئێران پێک دێنن و هانیان دەدەن خۆپێشاندان بکەن."


هەواڵەکانی ماڵپەڕی خۆجێێ وەک "هەنگاو" چەند ڕۆژ پێش ڕاپۆرتی کرد کە "زیاتر لە ٢٠ ئوتوموبیلی لەشکری سەر بە هێزەکانی تایبەت هاتوونەتە نێو بانە و شارەکانی تر، و خاڵی پشکنیان دامەزراندوە و چاودێری هەر کەسێک دەکەن کە هات و چۆی شارە دەکەن.

ڕەسوڵ خزری کە بۆ نوێنەری پێرانشار لە مەجلیسی ئێرانە دەڵێت ئەو هەنگاوەی ڕێژێم وای کردوە هەزاران کەس کار و پێشە لە دەست بدەن.

ئەو گوتی: "بڕیاری حکومەت بۆ داخستی سنوورەکان و قاچاخکردنی کولبەران وای کردوە زیاتر لە ٧٠،٠٠٠ بۆ ٨٠،٠٠٠ خەڵک لە کوردستانی ئێران دا کار لە دەست بدەن."

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هیزەکانی پاسداران و هیزەکانی دیکەی رێژێم بەرامبەر بە ئەم دۆخە ڕەوانەی شاری بانە کراون.

XS
SM
MD
LG