Accessibility links

فەڵەستینیەکانی ئورودن خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن


شایەتحاڵان دەڵێن وەکو کاردانەوەیەک دژی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە لەماوەی ڕابردوودا قودسی وەکو پایتەختی ئیسڕائیل ناساند، فەڵەستینیەکانی عەمانی پایتەختی ئورودن خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

بە سەدان گەنج ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و گوتاریان دژی ئەمەریکا هەڵداوە و سەرکۆنەی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپیان کردووە و داوایان لە حکومەتی ئوردون کردووە پەیماننامە ئاشتییەکە هەڵبوەشێنێتەوە کە لەگەڵ ئیسڕائیلدا لە ساڵی 1994 دا واژۆی کردووە.

خێزانی هاشمیە کە پاشای ئوردون عەبدوڵای دووەمیش لەو خێزانەیە سەرپەرشتیاری شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکانن لە قودس و ئەوەش وا لە عەمان دەکات هەستیار بێت بەرامبەر هەر گۆڕانکارییەک لە ڕەوشی شارەکەدا کە ئیسڕائیل لە جەنگی ساڵی 1967 دا بەشی ڕۆژهەڵاتی ئوردونی داگیرکرد.

زۆربەی هاوڵاتیانی ئوردون باو و باپیرانیان ئەو پەنابەرە فەڵەستینیانەن کە دوای ئەوەی ئیسڕائیل لە ساڵی 1948 دا دامەزرا وڵاتەکەیان بەرەو ئوردون جێهێشتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG