Accessibility links

ڕابەری هۆنگ کۆنگ خۆپیشاندەران بە دوژمنی گەل ناودێر دەکات


ڕابەری هۆنگ کۆنگ کاری لام

ڕۆژی دووشەممە پۆلیسی هۆنگ کۆنگ تەقەی لە خۆپیشاندەران کرد و لە ئەنجامدا کەسێک برینداربوو، ئەمەش لە نوێترین توندوتیژییەکانی هۆنگ کۆنگدا کە وایکرد ڕابەری هۆنگ کۆنگ کاری لام خۆپیشاندەران بە " دوژمنی گەل " ناودێر بکات.

خۆپیشاندەران بۆمبی گڕداریان لەدژی هێزەکانی پۆلیس بەکارهێنا توندوتیژییەکان لەو شارەدا زیاتر بوون کە ماوەی پێنج مانگە خەڵکی شارەکە دژ بە چین و لەپێناو دیموکراسیدا ناڕەزایی دەردەبڕن.

لام لە وتارێکدا وتی " توندوتیژییەکان لە داواکردنی دیموکراسیەت تێپەڕیان کردووە، ئێستا خۆپیشاندەران دژی گەلن."

وتیشی " ئەگەر تا ئێستا خەڵکانێک هەبن بە جۆرێک بیر بکەنەوە کە زیادکردنی توندوتیژییەکان حکومەتی هۆنگ کۆنگ ناچار دەکات چۆک بۆ فشارەکان دابات و داوا سیاسییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات ئەوا بە ڕاشکاوانە و بە دەنگێکی بەرز پێتان دەڵێم : ئەوە ڕوونادات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG