Accessibility links

ناڕەزایی خەڵکی شارەکانی سلۆڤاکیا دژی کوشتنی خانمە رۆژنامەوانێک


هەزاران خەڵکی ناڕازی رژاونەتە سەر شەقامەکانی شارەکان لە سلۆڤاکیا بۆ ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە کوشتنی رۆژنامەوانێک کە دوو حەوتوو لە مەوبەر دەستگیر کرابوو.

ئەم کوشتنە سلۆڤاکیا و ئەوروپای هەژاندووە. کە ئەمە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئازادی رۆژنامەگەری و سەلامەتی ژیانی رۆژنامەوانان بەرزکردۆتەوە بەهۆی بەرپاکردنی ژمارەیەک هێرش بۆ سەر رۆژنامەوانان لەم چەند مانگەی دواییدا.

وابۆ دەهەفتە دەچێت پاش کوشتنی خانمە رۆژنامەوانی سلۆڤاکی جان کۆژیاک و هاوژینەکەی مارتینا کۆسینیرۆڤا بەڵام توڕەیی خەڵکی هێور نەکردۆتەوە...

سەرباری ئەوەی سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکایا رۆبێرت فیکۆ یەک ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە بۆ ئەو کەسەی کە بکوژانیان بدۆزێتەوە یان هەر زاینیارییەکی دروست بدات سەبارەت بە بکوژەکانیان. بەڵام نیگەرانییەکان و ناڕەزاییەکان بەردەوامن.

هاوکات رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور هۆشداری ئەوەیان داوە کە لە بەشیکی وڵاتانی ئەوروپا ئازادی میدیایی و هاوکات دیموکراسی لەبەردەم مەترسیدان..

XS
SM
MD
LG