یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە بودجەی ئاسایی ٢٢ پڕۆژەی بچووک و لە بودجەی فرۆشتنی زەوی ١١ پڕۆژە و لە ٢٠%ی داهاتی ئەمسآلیش پەنجا پڕۆژەیان جێبەجێکردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان کۆمەڵیک پلان و پڕۆژەیان هەیە بۆ داهاتوو وەکو درووستکردنی شەش بازاڕی میللی لە شەش گەڕەکی شاری سلێمانی لەگەڵ درووستکردنی ٨٠٠ کۆگا بۆ بازرگانان لە پێناو کەمکردنەوەی کۆگا نایاساییەکانی شاری سلێمانی.
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە شاری سلێمانی، ڕێباز مەجید ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.