Accessibility links

شازادە ویلیام یەکەمین سەردانی خۆی بۆ ئیسڕائیل و خاکی فەڵەستین ئەنجام دەدات


شازادە ویلیامی بەڕیتانیا یەکەمین سەردانی فەڕمی دەستپێکرد بۆ ئیسڕائیل و خاکی فەڵەستین.

شازادە ویلیامی تەمەن 36 ساڵ سەردانی شوێنە ئایینیەکان و قوربانیانی هۆڵۆکۆست دەکات و چاوی بە گەنجانی یەهودی و عەرەب و ڕابەرانی ئیسڕائیل و فەڵەستین دەکەوێت.

وتەبێژی شازادە ویلیام وتی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزن و بەتەواوەتی زانراون، بەڵام سەردانەکەی شازادە هەر وەکو سەردانەکانی دیکەی ئەندامانی خانەوادەی شاهانەی بەڕیتانیا دەبێت بۆ دەرەوە و سیاسیی نابێت.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو پێش گەیشتنی شازادە ویلیام بۆ ئیسڕائیل وتی " بێگومان پێشوازی لە شازادە دەکەین، لەمیانەی سەردانە مێژووییەکەیدا."

سەردانەکەی شازادە ویلیام هاوکات دەبێت لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی ئیسڕائیل و زیادبوونی توندوتژیەکانی سەر سنووری غەززە، لەکاتێکدا فەڵەستینیەکان موشەک دەهاوێژن و ئیسڕائیلیش بە هێرشی ئاسمانی وەڵام دەداتەوە.

هەروەها شازادە ویلیام سەردانی ئوتێلی مەلیک داود دەکات لە ئۆرشەلیم، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بنکەی دەسەڵاتی بەڕیتانی بووە، کاتێک توندڕەوانی یەهودی لە تەقینەوەکەی ساڵی 1946 دا زیاتر لە 90 کەسیان کوشت.

ڕۆژی سێشەممەش شازادە ویلیام لەمیانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهودا کۆدەبێتەوە و هەروەها لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباسیشدا کۆدەبێتەوە لە بەشی ڕۆژئاوای وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG