Accessibility links

شازادە ویلیام سەردانی دوو مزگەوتەکەی کرایستچێرچ دەکات


شازادە ویلیام
شازادە ویلیام

شازادەی بەڕیتانیا ویلیام وتی دەبێت بیرۆکەی توندڕەوی بنەبڕبکرێت، ئەمەش لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ مزگەوتێک لە نیوزلەندا کە مانگی ڕابردوو دەیان کەسی تێدا کوژرا.

شازادە ویلیام لە مزگەوتی نور لە شاری کرایستچێرچ لە باشووری نیوزلەندا قسەی دەکرد، ئەو مزگەوتەش یەکێکە لەو دوو مزگەوتەی کە چەکدارێک بە تەنیا 50 کەسی کوشت و 43 کەسیان لە ناو ئەو مزگەوتەدا کوژران.

بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیری نیوزلەندا جاسیندا ئاردێرن و کەسایەتیە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان، شازادە ویلیام وتی " ئەوەی ڕوویدا لێرە ئایدیۆلۆجیایەکی خراپ لە پشتیەوە بوو کە هیچ سنوورێک نازانێت، دەبێت توندڕەوی بە هەموو شێوازەکانیەوە بنەبڕ بکرێت."

لەسەر داوای سەرۆک وەزیر، شازادە ویلیام لە جێگەی شاژنە ئیلیزابێثی داپیرەی دوو ڕۆژ لە نیوزلەندا دەمێنێتەوە.

دواتر لەمڕۆدا شازادە ویلیام سەردانی مزگەوتی لینوود دەکات کە چەکدارەکە حەوت کەسی دیکەی لەو مزگەوتەدا کوشتبوو.

وتی " پەیامی کرایستچێرچ و پەیامی هەردوو مزگەوتی نور و لینوود ناکرێت لەمە ڕوونتر بێت، ئەویش ئەوەیە فیکری ڕق لێبوونەوەی جیهانی شکست دەهێنێت لە دابەشکردنمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG